پزیشكێك لە هەولێر توشی كۆرۆنا بو
  2020-05-23       530       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حاڵەتێكی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر كە پزیشكێكی شاری هەولێرە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە توشبوەكە پزیشکێکی شاری هەولێرە كە پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵەو قوتابی خوێندنی باڵا(بورد- دکتورا)یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغداو دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە، دەرەنجامەكەی پۆزەتیف دەرچو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×