لە عێراق 308 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و پێنج توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-05-23       372       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 308 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 53 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 308 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 274 حاڵەت، بەسرە: 6 حاڵەت، نەجەف: 1 حاڵەت، سلێمانی: 7 حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت، دهۆك: 1 حاڵەت، دیالە: 3 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، موسەننا: 5 حاڵەت، واست: 6 حاڵەت، سەڵاحەدین: 1 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە هەر پێنجیان لە بەغدا بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 53 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 32 حاڵەت، بەسرە: 14 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، دیالە: 6 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە چوار هەزار و 272 كەس و لەوانە 152 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 585 كەسیان چاكبونەتەوەو یەك هەزار و 535 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×