هاوپەیمانان 400 بارهەڵگری پر لەكەرەستەی سەربازی دەگەیەننە رۆژئاوای كوردستان
  2019-03-26       1805       

بەپێی راپۆرتێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگای سەرەكی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، هاوپەمیانی نێودەوڵەتی دژی داعش 400 بارهەڵگری پر لەكەرەستەی سەربازی گەیاندوتە رۆژئاوای كوردستان لە رۆژهەڵاتی روباری فورات.


ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەرێگەی خاكی هەرێمی كوردستانەوە ‌و لەژێر چاودێری دو فرۆكەی سەربازی 400 بارهەڵگری پر لە كەل‌وپەلی سەربازی ناردوەتە نێو خاكی رۆژئاوای كوردستان، باس لەوەش دەكات بارهەڵگرەكان ژمارەیەك ئۆتومبێلی سەربازیشیان گەیاندوەتە بەری رۆژهەڵاتی روباری فورات.


هەروەك ئاشكراشیدەكات ئەو ئۆتومبێل‌و كەلوپەلە سەربازیانە لەسەر كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان دابەشكراون، بەجۆرێك یەكەم كاروان بۆ شاری حەسەكە‌و دوەم كاروانیش بۆ كانتۆنی كۆبانێ‌ رۆشتون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×