10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران
  2020-05-24       458       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 10 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە نۆیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانی و ئەویدیكەیان دانیشتوی ناحیەی حاجی ئاوایە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 10 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: چوار ئافرەرت تەمەن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شەش پیاو تەمەن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ كە حەوتیان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون دو لە توشبوان نیشانەیان ھەیە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوێکیان دانیشتوی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ توشبوەکەی تر دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×