2020-05-25   646     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر یه‌كێك له توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "ئه‌و هاوڵاتیه له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان".
ئاوێنه: بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین، ئاگاداری هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ڕاگه‌یاندراوه، دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئێران له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌شاری سلێمانی كه‌ره‌نتینكراوه.
راشیگه‌یاندوه، "دوای ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌كه‌وتوه ئه‌و هاوڵاتیه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و تێكه‌ڵی هاوڵاتیانی سنوره‌كه نه‌بوه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، تۆماركردنی 10 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، یه‌كێك لهتوشبوهكان دانیشتوی ناحیه‌ی حاجی ئاوای سنوری قه‌زای رانیه‌یه.