2020-05-25   560     
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیێکدا ئاماژە بە مەترسیی کۆرۆنا دەکات و داوا دەکات بەزووترین کات سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاوالا ئازاد بکرێن.
ئاوێنه: رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیێکدا باس لە هەڕەشەی کۆرۆنا بۆسەر زیندانییە سیاسییەکان لە تورکیا دەکات و کەمپینێکی لەژێر ناوی «هەوڵی دەستبەجێ» بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانییانە دەست پێکردووە.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی دیوار زیاتر دەنووسێت لە بەیاننامەکەی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە کەسانێک وەکو سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەحمەد ئالتان، عوسمان کاوالا و سەدان سیاسەتوان و نووسەری دیکە لە زیندانەکانی تورکیادان و لێبوردنی گشتیی کە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کراو ئەم کەسانەی نەگرتووهتەوە.
لە تورکیا کۆرۆنا بە خێرایی تەشەنە دەسێنێت، خهڵكێكی زۆری لە زیندانەکانی تورکیادایه و ڕێنماییەکانی تەندروستییان تێدا ڕەچاو ناکرێت و ئەمەش گیانی هەزاران زیندانی خستۆتە مەترسییەوە.
بهپێی ئامارهكان له توركیا 157 ههزار كهس تووسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چوار ههزار و 340 كهسیش بهم ڤایرۆسه گیانیان له دهستداوه.