2020-05-26   576     
پاش ئەوەی کەسوکاری ( ڕابهر محمدامین ایبراهیم ) كه باوكی ناسراوه به وهستا محمدامینی كهباب چی، شەوی 3 شەممە 19/5/2020 لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن لەسەر ئەوەی کوڕەکەیان پاش ئەوەی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ڕۆیشتۆتە دەرەوە نەگەڕاوەتەوە و دوای تێپەڕ بوونی 6 ڕۆژ بەسەر سکاڵاکەش ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گوندی ( شۆڕان ) دۆزرایەوە.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین وردەکاری ئەم ڕووداوەی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە "ئێوارەی رۆژی 2 شەممە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ڕ . م . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1993 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری گولـلـەیەک بەسەر جەستەیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکانیش کوژراوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی" .
ئاماژە بەوەشکراوە " دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە بە ماددەی 406 ڕێکخراوە و بە فەرمانی دادوەریش 2 کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".