دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران
  2020-05-26       404       
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، دوو کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) بوون.

تووشبوویەکیان تەمەنی ٣٨ ساڵە و دانیشتووی ناحییەی گوێرە و تووشبووەکەی دیکە تەمەنی ٢٩ ساڵە و دانیشتووی ناحییەی عەنکاوەیە.

دەقی راگەیەندراو:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێك تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ئایار ٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×