سەركردەكی پارتی: هەفتەی داهاتو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
  2020-05-27       615       

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆببنەوە، بۆ ئەوەی دۆخی نێوانیان ئاسایی بێتەوە و سەرەتای هەفتەش بە هەماهەنگیی هەردولا وادەی كۆبونەوەكە دیاری دەكرێت.

ئاوێنە: ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"دوای دەستپێكردنەوەی دەوام، رۆژی یەكشەممەی داهاتو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ‌هەماهەنگی بۆ هەفتەی داهاتو رۆژێك دیاری دەكەن بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببنەوە، ئەمەش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی نێوانیانە".

وتیشی"ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیە گرنگیی زۆری هەیە، بۆ ئەوەی پێكەوە باسی گلەییەكانی خۆمان بكەین و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە، بۆیە پێویستە كۆبونەوە بكرێت و مەرجیش نییە هەمو كێشەكان بە یەك جار چارەسەر بكرێن، لەبەر ئەوەی بۆچونی جیاوازمان لە زۆر شتدا هەیە".

ئەوەشی خستۆتەڕو"پێویستە شەڕی ڕاگەیاندن ڕابگیرێت و ناكرێت بۆچونی حیزبیی خۆمان بخەینە ناو حكومەت، بۆیە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، هەفتەی داهاتو یەكێتی و پارتی پێكەوە كۆدەبنەوە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×