فرسەت سۆفی: روبەروی هەمو ئەوانە دەبینەوە كە بیانەوێت سەقامگیری هەولێر تێكبدەن
  2020-05-28       1025       
پارێزگاری هه‌ولێر  رایگەیاند، روبەروی هەمو ئەوانە دەبینەوە كە بیانەوێت سەقامگیری هەولێر  لەژێر ناونیشان و كێشە و گیروگرفتی هاوڵاتیان تێكبدات.

دوای سەردانی بۆ لای پارتی پارێزگاران، فرسەت سۆفی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،"حكومەتی هەرێم نەدەكرا لەوە زیاتر دوكان و بازاڕ و كار و كەسابەتی خەڵك رابگرین، چونكە برسێتی هیچی كەمتر نییە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە كە ئێستا بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كراونەتەوە، مەترسی خێراتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە زیاترە، لە كوردستانیش رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت بۆیە دەبێت هاوڵاتیان لە ماڵەوە خۆیان بپارێزن."

پارێزگاری هەولێر وتیشی،"پایتەختی هەرێم زیاتر لە 34 كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتانی تێدایە، ئێرە ناوەندێكی سیاسی و ئابوری و بازرگانی گەورەیە لە عێراق و لە ناوچەكەش، ئێرە شوێنێكە كە پێویستە ئێمە وەكو ئیدارەی پارێزگا و هەمو لایەنە سیاسییەكانیش وەكو چاوی خۆیان سەقامگیری و ئاسایشی پایتەخت بپارێزن"

وتیشی،"ئێمە وەكو لیژنەی ئەمنی پارێزگا، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەم شارە هەمو رێككارێكی یاسایی دەگرینە بەر، رێگەش نادەین هیچ كەسێك لەژێر هیچ ناونیشانێك، یان خۆشاردنەوە لەژێر ناونیشان و كێشە و گیروگرفتی هاوڵاتیان بیەوێت سەقامگیری ئەم شارە تێكبدات، ئەگەرنا ئێمە باوەڕمەندین بە هەمو ئازادییەكان، ئازادی رادەربڕین ئازادی خۆپیشاندان و هەمو شێوازەكانی، بۆ ئەمەش كات و سات و میكانیزمی خۆی هەیە. بۆیە هەر لایەنێكی ناوخۆی  و دەرەكی هەوڵی تێكدانی سەقامگیری هەولێر بدات، رێككاری یاسایی لە دژی دەگرینە بەر، هێزو لایەنە سیاسییەكانیش هەمویان پشتیوانمانن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×