دو كۆڵبەر بەتەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژران
  2020-05-29       805       

دو کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنوریی "ئەلەند" لە شاری "خۆی" لە پارێزگای ورمێ دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـەو لە ئاکامدا دو کۆڵبەر كوژران.

بەپێی بەیاننامەكەی هەنگاو، ناوی ئەو دو کۆڵبەرە کوژراوە بریتین لە "موحسین دەروێشزادە"و " ئیبراهیم جوردیزج".

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەو دو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "کەرکوش"ن لە قەزای سەفائیەی شاری خۆی.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×