په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو: لەسەر قەرزكردنی 27 ملیار دۆلار، دەبێت لێپرسینەوە لەحكومەت بكرێت
  2020-05-30       394       

ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ى دۆسیه‌ى 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه‌، داواى لێپرسینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكرا بكات.

ئاوێنه‌: سه‌رچنار ئه‌حمه‌د،  ئه‌ندامی فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت له‌سه‌ر قه‌رزكردنی 27 ملیار دۆلار".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ده‌بێت حكومه‌ت وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌ بداته‌وه‌ و بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانی ئاشكرا بكات كه‌ 27 ملیار دۆلاره‌كه‌ى له‌ كوێ قه‌رز كردووه‌؟ له‌ چی خه‌رجى كردووه‌؟

رێكه‌وتى 22 ى 5 ى 2020، "مه‌سرور بارزانى" سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، 27 ملیار دۆلار قه‌رزدارن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×