وەزارەتی تەندروستی: ٣ حاڵەتی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەولێر تۆمار کرا
  2020-05-30       536       
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ٣ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر دەستنیشانکراوە.

لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران”.

هاوکات لە رونکردنەوەکەدا زیاتر ئاماژە بە توشبووان دراوە و تێیدا هاتووە، “ھەرسێکیان پیاون تەمەن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و لە کەڕەنتین بوون”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×