دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی پێنجوێن كه‌ره‌نتین‌ كران
  2020-05-31       598       

قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند لە ئێستادا دانیشتوانی گەڕەکێک لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین کراون و ئاشكراشیكرد كه‌ بەشێک لە کارمەندانی تەندروستیی کە لە مەرزی باشماخ کاریان کردوە، توشی ڤایرۆسەکە بون.

ئاوێنە:  زانا ڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە كه‌ناڵی "ئێن ئاڕ تی" ڕاگەیاندوه‌، لە ئەنجامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتوە، 51 هاوڵاتی قەزاکە توشی پەتاکە بون، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێنیش، کە وەک تیمی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە مەرزی باشماخ کاریانکردوە توشی ڤایرۆسەکە بون.

قایمقامی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕو، دەرکەوتوە لەئەنجامی تێکەڵی خەڵک لە بازاڕ و مزگەوتەکان بەشێک لە هاوڵاتیان توشی کۆرۆنا بون، راشیگەیاند، بەهۆی گومان لە توشبونی زیاتری خەڵک بە کۆرۆنا ئێستا دانیشتوانی گەڕەکی کانی مینا کەرەنتین کراون و لەماڵەکانی خۆیاندا ماونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 101 توشبوی نوێی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە 51 توشبویان دانیشتوی قەزای پێنجوێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×