وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ئەمشەوەوە لەنێوان
پارێزگاو ئیدارەی سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و لەسبەی
سەعات 6ی ئێوارەوە لەناو گشت پارێزگاكان و ئیدارەی سەربەخۆكان قەدەغەی هاتوچۆی
ئۆتۆمبێل و پیادە جێبەجێ دەكرێت تاوەكو 6ی حوزەیزان سەعات 12ی شەو، هەر كەسێكیش
سەرپێچی بكات سزا دەدرێت.
ئاوێنە: ئەمشەو یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە
بەیاننامەیەكدا لەدوای هەڵكشانی ژمارەی توشبوان، قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.
بەپێی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا دەوام لە گشت فەرمانگەكان رادەگیرێت جگە لە وەزیرەكان و ستافی نوسینگەكانیان.
دەقی بەیاننامەكە...