تەندروستی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
  2020-06-01       512       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگا تەندروستییەکانی پارێزگاکە رادەوەستێت.

ئاوێنه‌: لە راگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگا تەندروستییەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت.

دەشڵێت، لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا تەنیا فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری لە خزمەتی هاولاتیاندا دەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×