لەیەک ساڵدا ٨٠٠ هەزار پەنابەر ڕویان لە ئەوروپا کردوە
  2020-06-01       1071       

لەساڵی ٢٠١٩دا نزیک بە (٨٠٠،٠٠٠ ) هەزار پەنابەر ڕوویان لە ووڵاتانی ئەوروپا و چەند ووڵاتێکی دیکە کردوە.

ئاوێنە - زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسێۆنی سەرانسەری پەنابەران بە ئاوێنەی ڕاگەیاد "بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی وجەنگ ونائارامی لە ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، سوریا ، ئەفغانستان ) چەندین ووڵاتی تری هاوشێوە ساڵانە بە هەزارەها مرۆڤی ئەم  ووڵاتانە ئاوارەو دەربەدەرو پەناهاندە دەبن".

راشیگەیاند "بەپێی ئاماری دەزگا فەرمیەکان کە دەست ئێمە کەوتووە لەساڵی ٢٠١٩دا ( ٧٩٤،٨٥٢ ) پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتیان لە ( ٣٣ )"ووڵات کردووە کە پەنابەرانی سوری لە ڕیزبەندی یەکەم دان کە بریتین لە( ٧٤،٤٠٠ ) پەنابەر".

ئاماژەی بەوەشدا ئەو ووڵاتانەی لەساڵی ٢٠١٩دا زۆرترین پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتی لێکردووە بریتین لە هەریەک لە ووڵاتانی ( ئەڵمانیا ١٦٥،٦١٥ پەنابەر (فەڕەنسا (١٢٨،٩٤٠) پەنابەر ( ئیسپانیا ١١٧،٨٠٠) پەنابەر ( یۆنان ٧٧،٢٧٥ )  پەنابەر ( تورکیا ٥٦،٤١٧ )  پەنابەر.

کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە بریتیە لە ( ٦١٢،٠٠٠ ) پەنابەر لە کۆی گشتی ( ٧٩٤،٨٥٢ )  پەنابەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×