2020-06-01   448     
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڕیاریدا، سه‌رجه‌م ده‌روازه سه‌ره‌كیه‌كانی پارێزگاكه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراقیش دابخات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك، پاڵپشت به بڕیاری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌داخستنی ده‌روازه‌كانی كه‌ركوك كراوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی به‌كارده‌هێندرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، چه‌ندین تیمی ته‌ندروستیان له بازگه‌كان جێگیركردوه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن له‌ژێر بڕیار و رێنمایی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق رێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك ده‌درێت.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، ئامانج له‌توندكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و رێگریكردنه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.