وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا بە راگرتنی خولەكانی بەهێزكردن و زمان
  2020-06-01       413       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم خولەكانی بەهێزكردن و زمان، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران.

ئاوێنە: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە فەرمانێكی وەزاریدا رایگەیاند: لە پێناو سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران  بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بڕیارماندا بە راگرتنی سەرجەم خولەكانی بەهێزكردن و فێربونی زمان كە لەلایەن پەیمانگاكانی فێركردنی پیشەیی ئەهلی و پەیمانگاو قوتابخانە ناحكومییەكانەوە دەكرێنەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەپێچەوانەوە روبەڕوبەڕوی رێكاری یاسایی دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×