وەزارەتی تەندروستی هەرێم: توشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا
  2020-06-02       534       

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.

ئاوێنه‌: دەقی راگەیاندراوەکەی تەندروستی بەم شێوەیەیە:

تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا …

تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٥١ ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە ٥/٢٧ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی

۲حوزەیران ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×