جوتیارانی هەولێر داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت هاتوچۆی گومرگ بکەن و بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە
  2020-06-02       505       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، بەشێک لە جوتیارانی هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت هاتوچۆی گومرگ بکەن و بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە جوتیارانی شاری هەولێر لە دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان گردبوونەوە و داوا لە حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر دەکەن کارئاسانیان بۆ بکات.

لەو بارەیەوە هاوڵاتییەک باسی لەوەکرد، "نرخی بەرهەمەکانمان زۆر دابەزیوە، بەهۆی ئەوەی رێگانادەن لەسەر جادە و شوێنە گشتییەکان بیانفرۆشینەوە و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆشەوە خەڵک لە دەرەوە نییە هەتا لێمان بکڕن".

هاوڵاتییەکی دیکەش ئاماژەی بەوەکرد، "ڕۆژەکانی دیکە ئاسایی بوو و نرخی بەرهەمەکان وەک خۆیان بوون، بەڵام ئەمڕۆ بەقاڵەکان نایەن و بەوهۆیەشەوە نرخەکانیان دابەزیوە و بەرهەمەکان ساغنابنەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردووش لە هەریەک لە دەربەندیخان و رانیە و قەڵادزێ دژی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران گردبوونەوە و داوای ئاسانکارییان لە بڕیارەکەدا دەکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×