2020-06-02   650     
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، لە پەڕلەمانی کوردستان، دەڵێت؛ دەسەڵات هەر بڕیارێک دەدات لەبری ئەوەی لە سودی خەڵک بێت، کەچی وا دەردەکەوێت دژ بەبەرژەوەندی و بارگرانیی بێت بۆسەر شانی خەڵک.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی؛ لە مانگی شوباتەوە خەڵک دەکەنە ژوورەوە بەبێ ئەوەی هیچ پلان و هەنگاوێکی دیکە هەبێ بۆ ڕێگرتن لەنەخۆشییەکە و تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەشڵێت؛ قەدەغەی هاتووچۆ چارەسەری ئەم دۆخە ناکات کە خۆی لەخۆیدا گوزەران و ژیان و برسێتی و بێکاری، خەڵکی کوردستانی گەیاندۆتە ئاستێک هیچی بەلاوە گرنگ نیه و ئەم دەسەڵاتەش ڕەفتار و قسەی بهشێوهیهك بووه کە خەڵک متمانەی پێ ناکات.
بە وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، چارەسەری ئەم دۆخە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تەنها دوو ڕێگای هەیە و نابێ بە سیان، ئەوانیش:
ـ لێگەڕێن خەڵک کار و کاسبی خۆی بکات و خۆی گوزەرانی خۆی دابین بکات (به مهرجی پابهندی به ڕێنماییه تهندروستیهكان) کە تۆ ناتوانی مووچە و بژێوی بۆ دابین بکەیت.
ـ مووچە و گوزەران و نان و خۆراک بۆ خەڵک دابین بکە و ئینجا بیکەرە ماڵەوە، ئێ ناکرێ هیچ مافێکی نەدەیتێ و داوای ئەرکیشی لێ بکەیت .