داوا دەکرێت بەشێکی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم و عێراق بنێردرێنە ماڵەوە
  2020-06-03       671       

بەهۆی زیادبوونی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم، تەندروستیی عێراق داوا لە تەندروستیی هەرێم و عێراق دەکات، بەشێکی تووشبووانی کۆرۆنا رەوانەی ماڵەوە بکەنەوە و لە ماڵەوە چارەسەر وەربگرن.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کە واژۆی ریاز عەبدولئەمیر حەلیف، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی بەسەرەوەیە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێم کراوە، بەشێکی تووشبووانی کۆرۆنا بنێرنەوە ماڵەوە.


لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق هاتووە “بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەوانەی (نیشانەیان نییە، نیشانەی سادەیان هەیە، نیشانەی مامناوەندیان هەیە، یان ئەوانەی رەوشیان خراپە) لە زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی… بەپێی پێشنیازەکانی لیژنەی راوێژکاری، ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا، کە پێویستیان بە خەواندن نییە لە نەخۆشخانە، بنێردرێنەوە ماڵەوە.

ئەو نەخۆشانەی کە داواکراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە و رێوشوێنەکان پێکدێن لە:

1 – ئەو تووشبووەی نیشانەکانی کۆرۆنای نییە، یان نیشانەکانی کەمن و رەوشی تەندروستیی جێگیرە.

2- ئەوەی کەسێکی هەیە چاودێری بکات.

3 – لە ماڵەوە شوێنێکی هەیە، کە تێکەڵی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی نەبێت.

4 – لە ماڵەوە بە ئاسانی خۆراک و پێویستییەکانی دیکەی دەستدەکەوێت.

5 – هەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەستکێش و دەمامکیان هەبێت، هەروەها کۆپییەکی نووسراویان پێبدرێت کە تێیدا رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بۆ ئەوان و نەخۆشەکەی تێدابێت.

6 – لەنێو خێزانەکەدا کەسانی تەمەن سەرووی 65 ساڵ نەبن، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنی وەکو نەخۆشییەکانی دڵ، سییەکان، شەکرەیان هەیە، لە ماڵەکەدا نەبن، ژنی دووگیان لە ماڵەکە نەبێت.

7 – چاودێریکردنی رۆژانەی رەوشی تووشبوو لەلایەن تیمە پزیشکییەکان، کە لەلایەن سەنتەرەکانی پزیشکییەوە پێکدەهێنرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×