تەندروستی سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت کرد بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا
  2020-06-04       720       

رۆژ بە رۆژ ژمارەی‌ توشبووانی‌ کۆرۆنا لە هەرێم بەگشتی‌و لەسلێمانی‌ بەتایبەتی بەرزدەبێتەوە، وتەبیژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی رایگەیاند نەخۆشخانەی‌ه‌كی تر بۆ توشبووانی‌ کۆرۆنا تەرخاندەکرێت.

ئاوێنە - زریان محەمەد: د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروسته سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند: لە ئێستادا نەخۆشخانەی كۆماری لە شاری سلێمانی تایبەت کراوە بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشی بۆ گوازراوەتەوه‌، لە داهاتووشدا پێویستە نەخۆشخانەی تریش تایبەت بکەین بۆ ئەم بابەتە.

لەماوەی ڕابردودا توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبرانە دوو نەخۆشخانە کە تایبەتبوون بە مانەوەی توشبوان، نەخۆشخانەی شەهید تاهیر لەسەرچنار، نەخۆشخانەی ئاسا لە قڕگە، وە لە ئێستادا نەخۆشخانەی دیگەش ئامادا دەکرێت.

بەپێی‌ دوایین ئاماری‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ هەرێم کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 905 تووشبوون، لە نێویاندا 14 مردن هەیە و 441 نەخۆش چاکبووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×