فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری بەرواری باڵا بۆردومان دەكەن
  2020-06-04       496       

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەڤەری بەرواری باڵا-یان لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی "گەلیی دێرا" و "بێشێلی"یان کرد، کە دەکەوێتە ناوچەی بەرواریی باڵای سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

زیانە گیانییەکانی ئەم بۆردومانانە نەزانراون، بەڵام زیانێکی زۆری بە ڕەزو باخی هاوڵاتیان و ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×