دوای 72 سەعات، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، قەدەغەی هاتوچۆ لە دهۆك كۆتایی هات و بەگوێرەی قسەی جێگری پارێزگار رێگە بە كردنەوەی هەمو شوێنەكان دراوەو سبەی "هەینی"ش مزگەوتەكان بەڕوی نوێژخوێناندا دەكرێنەوە.
ئاوێنە: ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆك، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سبه‌ی هەینی مزگه‌وته‌كانی دهۆك به‌ڕوی نوێژخوێناندا ده‌كرێنه‌وه.
ماجد سه‌ید ساڵح، وتیشی"له سەعات (06:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه، هه‌مو ئه‌و شوێنانه ده‌كرێنه‌وه، كه پێش راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌ش رۆژی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه رێگه‌ی كردنه‌وه‌یان پێدرابو."
جێگری پارێزگاری دهۆك تكای له هاوڵاتیانی دانیشتووی پارێزگای دهۆكیش كرد، رێز له بڕیار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بگرن و خۆیان له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی به دور بگرن و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن.
رونیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و داوه‌ته‌ی كرابو، (52) كه‌س توشی كۆرۆنا بون و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ته‌ندروستی دهۆك زۆر به سوود بو، چونكه توانرا به‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و توشبوانه‌و ئه‌وانه‌ی له داوه‌ته‌كه به‌شداربون، كۆبكرێنه‌وه‌و پشكنینیان بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها داوایكرد، هاوڵاتیان بۆ كاری پێویست نه‌بێت، نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و هه‌تا پێیان ده‌كرێت خۆیان له سه‌ردان و سه‌یران بپارێزن.