پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ تۆماركران
  2020-06-04       530       

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاشكرایكرد: پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ تۆماركران كە چوار توشبویان دانیشتوی ناحیەی تەكیەن و توشبوەكەی دیكە دانیشتوی ناحیەی شۆڕشە.

ئاوێنە: دکتۆر فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، (٥) پێنج توشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.

ئاماژەی بەوەشداوە كە توشبوەكان پێكدێن لە (٢) پیاو و (٣) ئافرەت تەمەنیان (٤٣ و ٥٠ و ٥٣ و ٥٥ و ٦٧) ساڵە.

بەپێی قسەی دكتۆر فەرهاد، چوار لە توشبوەکان دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن و بەرکەوتوی توشبوە کۆچکردوەکەی پێشون و توشبوەکەی تریش دانیشتوی ناحیەی شۆڕشە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدایە.

ئەوەشی خستۆتەڕو: لە ئێستادا سەرجەمیان لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×