"لەسبەینێوە بەبێ‌ بەرامبەر ڤیزای ئێران بە هاوڵاتیانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەدرێت"
  2019-03-31       1922       

لەمیانی پرێس كۆنفرانسێكیدا سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سلێمانی، سەعدوڵا موحەمەدیان رایگەیاند لەسبەینێوە بەبێ‌ بەرامبەر ڤیزای ئێران بە هاوڵاتیانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەدرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" سەعدوڵا موحەمەدیان، سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سلێمانی رایگەیاند هاوڵاتیانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەتوانن لە سبەینێوە بە بێ‌ بەرامبەر ڤیزای كۆماری ئیسلامی ئێران وەربگرن، ئاماژەبەوەش دەكات پێویستە عێراقیش بەبێ‌ بەرامبەر ڤیزا بدات بە هاوڵاتیانی ئێرانی.


لەبارەی ئەو كەسانەشی كە پاسپۆرتەكانیان رادەستی كۆمپانیاكان كردوە رایدەگەیەنێت ئەگەر ڤیزاكانیان لەبەرواری 1 ی نیسانی 2019 لێدرابو نابێت هیچ پارەیەك بدەن بە كۆمپانیاكە، تەنها ئەو پارەیە نەبێت كە وەك رسوماتی كۆمپانیاكان وەر دەگیرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×