هەولێر: خوێندكارانی زانكۆكان گرد دەبنەوە
  2019-04-01       1290       

لەبەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان خوێندكارانی زانكۆكان گرد دەبنەوە  داوای گێرانەوە‌و خەرجكردنی دەرماڵەكانیان دەكەن.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "دو شەممە" ژمارەیەك لەخوێندكارانی  زانكۆكان  لەبەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان گردبونەوە، راشیدەگەیەنن دوای كۆتایهاتنی سیستەمی پاشەكەوتی موچە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانویەكی نیە بۆ خەرج نەكردنی دەرماڵەی خوێندكاران.

راشیدەگەیەنن دوای 3 جار گردبونەوە‌و نیشاندانی نارەزایەتییەكانیان هیچ بەرپرسێكی پەیوەندیدار گوێی لەداواكارییەكانیان نەگرتوە، چاوەروانیش دەكرێت نوێنەی خوێندكارە مانگرتوەكان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆببنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×