پەروێزخان: ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەمیکردوە
  2019-04-02       1489       

مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کەمەرزێکی نێودەوڵەتیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی  کەمیکردوە.


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد:   بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێخان، ئارام سایەخان بەئاوێنەی ڕاگەیاند هەموساڵێک لەنەورۆزە وە  ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەم دەکات  هەتاوەکو مانگی پێنج دۆخەکە باش دەبێت بەهۆی جەژنی نەورۆز و سیانزە بەدەرەوە.


وتیشی  "لەپێش نەورۆزەوە 600 بار دەهات بەڵام لەنەورۆزەوە کەم بوەوە بۆ 50 تا 100 بار، لەئێستادا باشبوە بەرزبوەتەوە بۆ 300 بار، ڕۆژانە ڕێژەکە زیاد دەکات تاکومانگی پێنج ئاسایی دەبێتەوە،ئەوکەمبونەوەیە تەنها هۆکار هەر نەورۆز و سیانزە بەدەرە پەیوەندی بەهیچ شتێکیترەوە نیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×