هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتومبێل دەكات
  2019-04-03       1646       

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتومبێل دەكات، دەشڵێت "نابێت لەكاتی فرۆشتنی ئۆتومبێل جگە لەمۆری كۆمپانیا هیچ نوسینێك لەپشتی مەنەفێستی ئۆتومبێل بنوسرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەرێگەی پەیجی تایبەتی خۆی ئاگادارییەكی ئاراستەی كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتومبێل كردوە كە تێیدا هاتوە "لەمەودوا هەر كۆمپانیایەكی بازرگانی ئۆتۆمبێل لە كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ڕێكەوتی دەرچوونی ئۆتۆمبێلەكە لە كۆمپانیا وەك تێبینی بنوسێت لەپشتی مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەكە، دووچاری لێپرسینەوە‌و كاری یاسایی دەبێتەوە".



دەقی ئاگادارییەكە

 

ئاگاداریەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتۆمبێل دەكاتەوە، كە نابێت لەكاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا جگە لە مۆری كۆمپانیا ڕێكەوتی دەرچونی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیا، هیچ نوسینێكی دیكە لەپشتی مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەكە بنوسرێت، چونكە لەناو گرێبەستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكەدا ئاماژە بەكات‌و ڕێكەوتی گرێدانی گرێبەستەكە كراوە‌و لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆشدا كار بەكات‌و ڕێكەوتی گرێبەستەكە دەكرێت.

بۆیە لەمەودوا هەر كۆمپانیایەكی بازرگانی ئۆتۆمبێل لە كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ڕێكەوتی دەرچوونی ئۆتۆمبێلەكە لە كۆمپانیا وەك تێبینی بنوسێت لەپشتی مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەكە، دووچاری لێپرسینەوە‌و كاری یاسایی دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×