كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند ئێستا بارانی پچڕ پچڕ له‌زۆربه‌ی
ناوچه‌كان هه‌یه‌و ئه‌مشه‌و به‌و جۆره به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئێستا
بارانی پچر پچر له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا هه‌یه.
كه‌شناسی وتوشیه‌تی"ئه‌مشه‌و باران بارین به شێوه‌یه‌كی
پچر پچر به‌رده‌وام ده‌بێت له كات و شوێنی جیا جیادا."
كه‌شناسی پێشبینیشی كردوه كه سبه‌ی هه‌ینی له‌پاشنیوه‌ڕۆوه
رێژه‌ی باران بارینه‌كه زیاتر ببێت و وتوشیه‌تی"ئه‌گه‌ر هه‌یه له كاته‌كانی
شه‌ودا هه‌وره تریشقه‌و لێزمه بارانی له‌گه‌ڵدا بێت."
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مڕۆی له‌ماوه‌ی 12 سه‌عاتی
رابردودا له‌ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستان به‌مجۆره خستۆته‌ڕو: