مەولود
چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا بڕیاری كارنەكردن بە ئەنجامی ریفراندۆمەكەی مانگی
ئەیلولی 2017 بە كارێكی "ژیرانە"
ناودەبات و دەشڵێت، توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەولێر ئاسایی دەكاتەوە.
ئاوێنە: بەپێی
هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا
لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەواشنتۆن له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی
كه ئایا توركیا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی دەستیان
بە ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردوه یان نا؟ وتی"ئه‌وانیش دانیان
به‌وه‌دا نا كه ئیدی ریفراندۆم كاری پێناكرێت، ئه‌وه‌یش كارێكی ژیرانه بو. ئێمه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئامۆژگاریمان كردن ریفراندۆم نه‌كه‌ن، به‌ڵام كرا."
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی
به‌وه كرد كه ئاساییبونەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی
عێراق هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه‌و وتیشی"ئێمه‌یش په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانی كورد له‌عێراق و سوریا نییه. كێشه‌ی
ئێمه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌یه. ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردی هه‌مان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه
هه‌یه. ئه‌وان سه‌قامگیری ئه‌وێش تێكده‌ده‌ن."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا چاوشۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌كانی هەرێمی كورستان
كراونەتەوەو، هێڵی ئاسمانیی توركیا دوباره ده‌ستیكردوه‌ته‌وه به گه‌شته‌كانی بۆ
ناوچه‌كه‌و وتیشی"وه‌ك پره‌نسیپ هه‌میشه پشتیوانی له كوردانی عێراق ده‌كه‌ین."