رونكردنەوە لەسەر ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە "دەربەندی رانیە" دەدرێت
  2019-04-06       1555       

بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، ئەو بەلەمەی لەدەربەندی رانیە ژێرئاوكەوتوە تەنها لێخوڕی بەلەمەكەی تێدا بوەو ئەویش خۆی رزگاركردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین لە رونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، لەهەندێ لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوکراوتەوە کە گوایە بەلەمێک لە دەربەندی ڕانیە بەتەواوی سەرنشینەكانییەوە ژێر ئاو كەوتوە.

بەرگری شارستانی راپەڕین وتویەتی"هەر ئەو كات تیمی غەواسی ئیمە كە بەردەوام لە دەربەندەكە چاودێری هاوڵاتیان دەكەن لە هەر روداوێكی نەخوازراو، پێیان راگەیاندین كە هیچ هاوڵاتییەک لەناو بەلەمەکە نەبوە، تەنها لێخوڕی بەلەمەکە نەبێت كە دوای ئەوەی زانیویەتی بەلەمەکەی ئاوی تێدەچێ و کون بوە راستەوخۆ خۆی ڕزگار کردوەو بەلەمەکە بن ئاو کەتوە."

بەرگری شارستانی راپەڕین جەختیشی كردۆتەوە كە لەو كاتەدا تیمەكانیان لەوێ ئامادەییان هەبوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×