سەركردایەتی یەكێتی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات
  2019-04-06       2145       

 

چاوەرواندەكرێت ئێوارەی ئەمرۆ "شەممە" لەكۆبونەوەی خۆیدا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی خۆی پۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاریی بكات، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەت دەبێت بە رونكردنەوەی زیاتر لەسەر رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: بە پێی هەواڵی میدیایەكی یەكێتی ئێوارەی ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كە بەپێی زانیارییەكان كێبركێكە لەنێوان ئەندامانی سەركردایەتی "بێگەرد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق" دایە یەكلایی بكرێتەوە، ئاشكراشیدەكات لەدوای یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندیدیدی وەزارەتەكانیش یەكلایی دەكرێنەوە.

خاڵێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تایبەت دەكرێت بەرونكردنەوەی زیاتری رازیی بونی یەكێتی لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا نە هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك‌و پێدانی پۆستی وەزیری دادی حكومەتی عێراق بۆ یەكێتی رون بوەتەوە، نە رێككەوتنەكەش كراوە بەنوسراوی فەرمی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×