موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای به هه‌رێمكردنی
ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی خواروی عێراق به "چاره‌سه‌ر" نازانێت و ده‌ڵێت"به‌رپرسانی
هه‌رێمه‌كان به‌ئاسانی ده‌توانن دزیتان لێ بكه‌ن."
ئاوێنه: رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌تویتێكدا
رایگه‌یاند كه داواكردنی "هه‌رێم" ئیراده‌ی گه‌لێكی سته‌مدیده‌یه كه
ده‌یه‌وێت كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی بهێنێت به‌ڵام دروستكردنی "هه‌رێم
چاره‌سه‌ر نییه."
به‌بڕوای موقته‌دا سه‌در به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كان "دزیكرنیان
له‌هاوڵاتیان بۆ ئاسان ده‌بێت و له گه‌نده‌ڵی و سته‌مدا ده‌ستكراوه ده‌بن و له
هه‌رێمه‌كاندا چاوچنۆكه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆ به‌سه‌ر ئێمه‌و ئیوه‌دا زاڵ ده‌بن
و سه‌روه‌ت و سامانتان زیاتر ده‌به‌ن... لاوازتان ده‌كه‌ن و داگیركردنتان ئاسان ده‌بێت."
وتوشیه‌تی"ئه‌ی گه‌لی عێراق؛ پارێزگاری له عێراقی
یه‌كگرتو بكه‌ن به گه‌ل و خاكه‌كه‌یه‌وه. ئه‌مه ئامۆژگاری منه بۆتان... یه‌كه‌م و كۆتا بڕیاریش لای گه‌له."
په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره بڕیاری به هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌ی دا و لیژنه‌یه‌كی
بۆ به‌دواداچونی دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كه له‌ڕوی یاساییه‌وه پێكهێنا. هه‌روه‌ك
ئه‌مڕۆش ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار ئاشكرایكرد كه داوایه‌كی پێشكه‌شكردوه
بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگه‌كه‌یان بكرێته هه‌رێم.