كۆسرەت رەسوڵ‌و نیچیرڤان بارزانی رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی واژۆ دەكەن
  2019-04-08       1814       

دوای كۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پەسەندكردنی لێكتێگەیشتنی حزبەكەیان لەگەڵ پارتی وابریارە ئەمرۆ كۆسرەت رەسوڵ‌و نیچیرڤان بارزانی رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی واژۆ بكەن.

ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ دەكەن.

چاوەروانیش دەكرێت هەر ئەمرۆ پشكەكانی یەكێتی لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بكرێن، رۆژی چوارشەممەی رابردوش دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، وەفدی دانوستانكاری هەردولا گەیشتنە رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×