لەنەغەدە‌و ورمێ‌ 3 هاوڵاتی كورد كۆتایی بە ژیانیان دەهێنن
  2019-04-08       866       

بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ‌و روداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەهەریەك لە شارەكانی نەغەدە‌و ورمێ‌ 3 هاوڵاتی كورد كۆتایی بە ژیانیان دەهێنن.


ئاوێنە: سێ‌ هاوڵاتی كوردی خەڵكی نەغەدە‌و ورمێ‌ لەرۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بەژیانی خۆیان دەهێنن، ئاژانسی كوردپا نوسیویەتی "کچێکی لاو بە ناوی "نازیلا ئەتمانی"، کچی فەتاح و خەڵکی ورمێ، ماوەیەک پێش ئێستا هەوڵی خۆکوژی دا و دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانه گیانی لەدەست دا، لە هۆکاری خۆکوژیی ئەم کچە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە".



ژنێكی كوردیش بەناوی "نوشین مەعنەوی" خەڵكی گوندی گەنگەچین سەر بە ناوچەی سۆما‌و برادۆستی ورمێ‌ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە‌و دوای دو هەفتە مانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.


دەشڵێت "هاولاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر حەیدەری" کوڕی حسێن، خەڵکی ئێناخی زەردویی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری نەغەدە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×