واژۆكردنی رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی دوادەخرێت
  2019-04-08       903       

هەرچەندە وابریار بو ئەمرۆ "دوشەممە" هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی‌و نێچیرڤان بارزانی رێككەوتنی نێوانیان واژۆ بكەن، بەڵام بەبێ‌ ئەوەی هیچ رۆژ‌و كاتێك دیاریی بكرێت، واژۆكردنی رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی دوادەخرێت.


ئاوێنە: واژۆكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوا دەخرێت، وتەبێژی یەكێتیش، لەتیف شێخ عومەر باس لەوە دەكات لەچەند رۆژی ئایندە ئەو رێككەوتنە واژۆ دەكرێت.


وابریار بو ئەمرۆ "دو شەممە" لەمەراسیمێكی تایبەتدا كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی‌و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوەم رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی واژۆ بكەن‌و پشك‌و بەركەوتەكانی یەكێتیش لەكابینەی نوێ‌ ئاشكرا بكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×