بڕیارە سبه‌ی سێشه‌ممه ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر بودجەی پترۆدۆلاری 2019 بەبێ ئامەدەبونی
رێبوار تاڵەبانی کۆببێتەوە به‌ڵام كوتله‌ی پارتی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌شداری
كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، جه‌مال مه‌ولود وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات و
كۆبونه‌وه‌كه‌ش سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات.
له‌كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پترۆدۆلار بۆ ساڵی 2019 ده‌كرێت و هه‌روه‌ها
لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كاراده‌كرێنه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى كوتله‌ی یه‌كگرتو
له لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئامانج
له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی سێشه‌مه، په‌سه‌ند كردنى بودجه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك
و كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نه."
جوان حه‌سه‌ن ڕوونیكرده‌وه، به‌پێى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان،
پلانى پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگار و قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌ن
ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردن یاخود ڕه‌تكردنه‌وه، وتیشی"بۆیه گه‌ر نیساب ته‌واو
بو، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا دانیشتنه‌كه‌ى ده‌كاته فه‌رمى و گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه ده‌كات،
گه‌ر نیسابیش ته‌واو نه‌بو، دانیشتنه‌كه ده‌بێته ڕاوێژكارى."
هه‌روه‌ها وتیشى"هه‌وڵده‌درێت لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نیش
كارا بكرێنه‌وه تا کار بكه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، هه‌ر لیژنه‌یه‌ك
سێ ئه‌ندامى ئاماده بێت ده‌توانێت كار بكات."
به‌ڵام كامه‌ران كه‌ركوكى ئه‌ندامى كوتله‌ى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى كه‌ركوك، ره‌تیكرده‌وه به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا
بكه‌ن، وتى"ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كه و ناشزانین له‌سه‌ر چى
گفتوگۆ ده‌كرێت."
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له 41 كورسى پێكدێت، بۆ ته‌واوكردنى
نیسابى یاسایى بۆ په‌سه‌ند كردنى بودجه‌ى پارێزگاكه، پێویسته 21 ئه‌ندام ئاماده‌ى
دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێ بن.