وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌كاتی
هه‌بونی هه‌لی دامه‌زران یان له‌جیاتی دانانی گرێبه‌ست، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره
خۆبه‌خشانه بێت كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كاركردن بون.
ئاوێنه: رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌گشتاندانێكدا كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی
كردوه، هێمای بۆ ئه‌وه كردوه"وه‌ك پێ‌زانین و له‌به‌رچاوگرتنی رۆڵی ئه‌و
كارمه‌نده ته‌ندروستییه خۆبه‌خشانه‌ی كه له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان خزمه‌تیان
كردوه به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كاركردن بون، پێویسته له‌كاتی
هه‌بونی هه‌لی دامه‌زراندن یان له‌جیاتی دانانی گرێبه‌ست، فه‌رمانبه‌ره خۆبه‌خشه‌كان
ئه‌وله‌ویه‌تیان پێ بدرێت به‌پێی بڕوانامه‌و پسپۆڕییه‌كه‌یان."
زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا له‌لاپه‌ڕه‌ی
خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه"وه‌ك پێشتر رامانگه‌یاند بۆ زامنکردنی مافی فه‌رمانبه‌رانى
خۆبه‌خش له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کاندا به‌سوپاسه‌وه، دوای گه‌یاندنی داواکارییه‌کانیان،
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاردرا که له‌کاتی هه‌بونی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن
یان له‌جیاتی دانانی گرێبه‌ست، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانى خۆبه‌خش بێت."