جەعفەر شێخ مستەفا: رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی هیچ گۆرانكارییەكی تێدا نەكراوە
  2019-04-09       2026       

جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یەكەی 70 ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت ئەگەر جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی بدرێتە گۆران ئەو وەك بەرپرسی هێزە چەكدارەكان بەهیچ جۆرێك گوێی لێناگرێت، دەشڵێت "رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی هیچ گۆرانكارییەكی تێدا نەكراوە".


ئاوێنە: جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یەكەی 70 ی هێزەكانی پێشمەرگە‌و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە رەنگە ئەوان وەك یەكێتی دەستبەرداری زۆر بابەت بوبن لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك، دەشڵێت "دیارە بەرژەوەندی خەڵک لەسەر و هەمو شتێکەوەیە، ئەو دۆخەی لەماوەی ڕابردو ڕویدا خەڵک زۆر لە دڵەڕاوکێ و نا ئارامیدا بو چونکە پەیوەندی پارتی و یەکێتی کاتێک بەرەو تێکچون دەڕوات وەک پەیوەندی نێوان لایەنەکانی تر نیە چونکە دەبێتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئەمنیەت  و هەمو دۆخەکان، ڕه‌نگە ئێمە لەزۆرشت وازمان هێنابێت لەبەر بەرژەوەندی خەڵک".

سەبارەت بەوەی بۆچی یەکێتی پێداگری دەکات لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ئەو‌ وتی" ئێستا لەگۆڕەپانەکەدا پارتی و یەکێتی خاوەنی هێزن هێزی ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس لەبەر ئەوە ئەو پۆستانەی پەیوەندی بەهێزی چەکدارەوەیە یا دەبێت یا لەژێر دەسەڵاتی پارتی بێت یاخود لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا بێت، هەم بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و یەکخستنەوە و دروستکردنی سوپایەکی پێشمەرگەی یەکگرتو، ئاسایشی یەکگرتو، پۆلیسی یەکگرتوومان هەبێت بۆ ئەم هەرێمە تا ئەم هێزانەمان بە یەکگرتوی هەبێت ."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×