هاوڵاتییه‌ك له‌سلێمانی‌ كوژرا
  2019-04-09       992       

هاوڵاتییه‌ك له‌سلێمانی‌ كوژراو بەڕێوەبەری راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ روداوەكە لەسەر كێشەی قەرزاری بووە.

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، هاوڵاتییەك لەشه‌قامی‌ سالمی‌ سلێمانی -سەهۆڵەكە- لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

له‌باره‌ی‌ روداوه‌كه‌وه‌ نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، روداوەكە لەسەر كێشەی قەرزاری بووەو ئەو هاوڵاتییەشی كە تەقەی لێكرابوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

وتیشی، هێزەكانی پۆلیس هەوڵی دەستگیركردنی بكوژەكە دەدەن‌و توانیوشیانە دەستبەسەر ئۆتۆمبیلەكەیدا بگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×