ڤیدیۆ.. ئاسایش دانپێدانانی ئەندامانی گروپە تاوانكارییەكەی شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوە
  2019-04-09       2587       
ئه‌ندامانی‌ گروپە تاوانكارییەكە


ئاسایشی‌ سلێمانی‌ دانپێدانانی ئەندامانی گروپە تاوانكارییەكەی شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوەو بەپێی دانپێدانانەكان، گروپە تاوانكارییەكە زیاتر لە 40 تاوانی جۆراوجۆریان لەسلێمانی ئەنجامداوەو چەندین كەسیان كوشتووەو چەندین ئۆتۆمبێلیان رفاندووە.

ئاوێنه‌: لەدانپێدانانەكانیدا گروپە تاوانكارییەكە باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوەو هەڵیانكوتاوەتە سەر چەندین دوكان‌و تاوانی دەستدرێژیشیان بۆسەر ژنان ئەنجامداوە.

وەك خۆیان دەڵێن، پەیوەندییان بەباندێكی عەرەبەوە هەبووە لەناوەڕاست‌و باشوری عێراق كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی ڕفاندویانە بۆ ئەو باندە عەرەبەیان بردووە تابۆیانی ساغبكەنەوە.

هەروەها ئەو گروپە تاوانكارییەكە كڕین‌و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە كردووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×