پۆلیس: چوار كەس بەتۆمەتی ڕوداوەكەی ئەمڕۆی شەقامی سالم دەستگیركران
  2019-04-09       1404       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ چوار كەس بەتۆمەتی ڕوداوەكەی ئەمڕۆی شەقامی سالم دەستگیركراون.

ئاوێنه‌: پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، "ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەك لەنێو گازینۆیەكدا لەشەقامی سالم لەشاری سلێمانی دەستدڕێژی گوللە لەهاوڵاتیەك كراو دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن‌و بنكەی پۆلیسی رزگاری‌و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف‌و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوەكە كراو دەركەوت كە تۆمەتبارێك تەقەی لەهاوڵاتیەك كردووەو 3 فیشەكی پێوە ناوە."

ئه‌وه‌شی‌ رونكردۆته‌ووه‌ كه‌ دوای بەدوادواچونی هێزەكانی پۆلیس‌و وەرگرتنەوەی كامێرای چاودێری، توانرا 4 تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

پۆلیسی‌ راشیگه‌یاندووه‌، لەئێستادا ئەنجامدەری سەرەكی تاوانەكە كە ناوی (أ،أ،ص) هەڵهاتووەو هێزەكانی پۆلیس لەگەڕان‌و لێكۆڵینەوەدان بۆ دەستگیركردنی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×