لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
  2019-04-10       1035       

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی، زیاد جەبار رایدەگەیەنێت كاتژمێر 12 ی نیوەرۆی ئەمرۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، باس لەوەش دەكات لەئێستادا ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانن.


ئاوێنە: زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بە ئاوێنەی راگەیاند ئەو تێبینی‌و سەرنجانەی لەخوێندنەوەی دوەم ئامادەكراوە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، ئەوا فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی كاتژمێر 2 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دەكات كە تایبەتە بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای هەمواری دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.


ئەو وتی "ئەگەر گۆرانكاریی بكرێت رەنگە ئێمەش قسەی خۆمان هەبێت، مادەی 3 لەپرۆژەیاساكە كە لیژنەی یاسایی راپۆرتی خۆی لەسەر نوسیوە ئەوەیە كە سەرۆكی هەرێم دو جێگری هەبێت، ئەگەر ئەم مادەیە لاببرێت نایاسایی دەبێت".

 

لێدوانی زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×