پۆلیسی گه‌رمیان
ئاشكرایكرد كه نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناحیه‌ی زنانه مار به هاوڵاتییه‌كی
دانیشتوی كه‌لار-ه‌وه ده‌دات و ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
ئاوێنه: مقه‌ده‌م
عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی
ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند"نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە هاوڵاتیەک بەناوی حه‌سه‌ن
خورشید عه‌زیز لەدایکبوی 1950، دانیشتوی قەزای کەلار هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید
هەژار کە بەهۆی مارپێدانەوە گیانی لەدەستدابو."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه"بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە ناحییەی زنانە مار گەستویەتی و لەئەنجامدا
گیانی لەدەستداوە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلارکراوە."