"تائێستا ھەرێم نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکردووە"
  2019-04-12       751       

به‌وته‌ی‌ ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تائێستا حكومه‌تی‌ ھەرێمی‌ كوردستان نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکردووە.

ئاوێنه‌: شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمیدیای‌ یه‌كێتی‌ ڕاگەیاندووه‌، تائێستا ھەرێمی کوردستان نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکردووەو بەفەرمیش راینەگەیاندووە کە نەوتەکەی رادەست ناکات.

وتیشی، بڕیار بو وەفدێکی ھەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەردانی بەغدا بکات، بەڵام تائێستا وادەی سەردانەکە دیارینەکراوەو ناشزانرێت ئاخۆ ئەو پرسە دەکەوێتە دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم یان نا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×