2019-04-12   1432     
ئەحمەد تورك
له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا بۆ رێگرییكردن له‌وه‌رگرتنی سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین، ئەحمەد تورك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هێشتا هەست بەگەنجیی دەکات‌و بۆ داهاتو دەڕوانێت.
ئاوێنه: ئەحمەد تورك كاندیدی سه‌ركه‌وتوی پارتی دیموكراتی گه‌لان -هه‌ده‌په- بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری مێردین، لەتویتێکدا ڕایگەیاندووە، "ڕەنگە تەمەنم هه‌ڵكشابێت، بەڵام هێشتا هەست بەگەنجیی دەكه‌م، بۆ داهاتو دەڕوانم‌و باوەڕم بەئاشتی‌و دیموکراسی هەیە."
تویته‌كه‌ی ئەحمەد تورك پاش ئه‌وه دێت كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان نوسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كردووه‌و داوایكردووه، كاندیده‌كه‌ی ئه‌وان كه ده‌نگی دووه‌می مێردین‌ی به‌ده‌ستهێناوه بكرێته سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك كه‌سێكی به‌ساڵاچوو نه‌خۆشه‌و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته گونجاو نییه.
ئه‌حمه‌د تورك كاندیدی هه‌ده‌په بو بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین به‌به‌ده‌ستهێنانی 56.24%ی ده‌نگه‌كان، براوه‌ی یه‌كه‌می مێردین بو. مه‌همه‌ت ڤه‌جی كاهرامان به‌ربژێری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌به‌ده‌ستهێنانی 38.53%ی ده‌نگه‌كان له‌ریزبه‌ندی دووه‌مدایه.