پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەمواری بڕگەی تایبەت بە ژمارەی دانیشتنەكانی لەمانگێكدا
  2019-04-13       520       

پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر هەمواری بڕگەی تایبەت بە ژمارەی دانیشتنەكانی لەمانگێكدا.

ئاوێنە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دەستی پێكردو ئێستاش كۆبونەوەكە بەردەوامە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان دوشەممەی داهاتوی دیاری كرد وەك وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەرانی لیژنەكان.

لەبەشێكی دیكەی دانیشتنەكەدا پەرلەمانتاران دەنگیان دا لەسەر هەمواری بڕگەی تایبەت بە ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان لەمانگێكدا كە بەپێی هەموارەكە نابێت ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان لەمانگێكدا لە هەشت دانیشتن كەمتر بێت.

هەروەك لەدانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای گەیاندن و زانیاریی كراو لەئێستاشدا دانیشتنەكە بەردەوامە.

بڕیارە لەدانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكەش بكرێت لەوانە: پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، پڕۆژە یاسای دەستەی پیشەسازیی جەنگ، پڕۆژە یاسای هەمواری دوەمی یاسای سەندیكای جیۆلۆجیكاران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×